٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەریوان قەرەنی: سەرکەوتنی پارتی کاریگەریی لەسەر ژیانی خەڵک دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەریوان قەرەنی، کاندیدی ژمارە 33ی پارتی لە بازنەی چواری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پەروەردەی ڕێبازێکین لە هەرشوێنێک ئەرکمان هەبێت وەک پارتی بە هەموو توانای خۆمانەوە بەرگری دەکەین، ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم ئەوە بەدڵنیایییەوە جگە لەوەی کارنامەی پارتی وەک ئەرک جێبەجێ دەکەین، کاریش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەین بەپێی دەستووری هەمیشەییی عێراق.''

مەریوان قەرەنی گوتیشی: "هاووڵاتییان و کاسبکاران لەوە دڵنیا دەکەمەوە کە سەرکەوتنی زیاتری پارتی دەبێتە هۆی بووژانەوەی زیاتری بازاڕ و کاندیدانی پارتی بەگشتی و خودی خۆی لە پێش هەمووانەوە'' و زۆرترین داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و هەولێر دەکەن و هەوڵ دەدەن لە بەغداوە هاوکار بن بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان و بووژاندنەوەی بازاڕەکەی.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار