٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کچان و کوڕان: بە دەنگدان بە پارتی، کوردستان بەھێزتر دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- کچان و کوڕانی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە دەنگدان بە پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکەن، چونکە پارتی بەھێز بێت، کوردستانیش بەھێز دەبێت.

نیان محەمەد، کچێکی فەرمانبەرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەرکوێیەک بێت، ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵک لەوێیە، ئێستا کە کوردستان بەھێزە، لە سایەی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە بە دەنگدان بە پارتی کوردستان بەھێزتر دەکەین.''

عەلی حوسێن، گەنجێکی دیکەی کوردە و پیشەی مامۆستایە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''با ھەمووان لە ڕۆژی دەنگدان سندووقەکانی دەنگدان پڕ کەین لە دەنگی پارتی، چونکە پارتی، واتا کوردستان، ئەگەر پارتی نەبێت کوردستان بەردەوام لەژێر ھەڕەشەدایە، بۆیە پێویستە ھەمووان دەنگ بە پارتی بدەین و کوردستان بەھێزتر بکەین.''

حەلیمە سەیف، کە کچی ماڵەوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ''پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەھێز بێت، کورد ھیچ کات مەترسیی لەسەر نابێت، چونکە نەک کورد، بگرە عەرەب پشتیان بە پارتی قایمە، بۆیە پێویستە ئێمە بەحەماستر بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی بدەین، بۆ ئەوەی کوردستان ھەمیشە بەھێز بێت و جێی شانازیی ھەموو میللەتی کورد بێت.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار