موفق شێخ شەھاب: لەبەغدا کاری سەرەکیمان پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەبێت

ھەولێر_KDP.info_ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ٢٠لە بازنەی سێ لە سنوری پارێزگای دھۆک گوتی ، لەبەغدا کاری سەرەکیمان پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەبێت ، کە بەرھەمی خوێنی شەھیدانە.
موفق شێخ شەھاب سورچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، بچمە بەغدا وخەڵک متمانە بە من بکات بەرنامەم ئەوەیە لەوێ لە چوارچێوەی دەستور بتوانم خزمەت بەھەرێمی کوردستان بکەم وزیاتر ھەول بۆ چەسپاندنی دەستوور بدەم وەک خۆی ،کە چۆن ھاتووە.
موفق شێخ شەھاب سورچی گوتیشی، تا سەر ئیسقان شەری دەستووری بۆ قەوارەی کوردستان دەکەین ، کە بەرھەمی خوێنی شەھیدانە و پاراستنی ئەو قەوارەیە ئەرکی ھەموومانە .
بڵند ئیبراھیم




