٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاڤین شێخ سەعید: دەبینە دەنگ و ڕەنگی ھەموو پێکھاتەکان لە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دووی مووسڵ دەڵێت، خەڵک متمانەیەکی زۆری بە ئێمە ھەیە و ئێمەش بچینە بەغدا دەبینە دەنگ و ڕەنگی ھەموو پێکھاتەکان بێ جیاوازی.

کاڤین شێخ سەعید، کاندیدی ژمارە ٢١ی پارتی لە بازنەی دووی مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە لە سنووری دەشتی نەینەوا لەناو خەڵک و پێکھاتە و نەتەوەکانداین و دەزانین لە چ ناخۆشی و نەھامەتییەکدا دەژین، بۆیە باش لە خەڵک دەگەین و دەزانین بۆچی پشتگیری لە ئێمە دەکەن، چونکە دەزانن تەنھا ئێمە دەتوانین ببینە داکۆکیکار و خزمەتکاری ئەوان لە بەغدا.''

کاڤین شێخ سەعید گوتیشی: ''خەڵک متمانە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی دەکات، ئێمەش بچینە بەغدا دەبینە دەنگ و ڕەنگی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی مووسڵ و جارێکی دیکە مافەکانیان بۆ دەگەڕێنینەوە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار