٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەھلە قادر ئەفەندی: لە دوای ڕاپەڕین سەرۆک بارزانی نەیھێشت زانکۆی سەلاحەدین پەکی بکەوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- نەھلە قادر ئەفەندی، کاندیدی ژمارە ٣١ی پارتی لە ھەولێر, بە ماLپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من شەرەفمەندم و شانازی دەکەم کاندیدی پارتیم لەسەر بازنەی چواری ھەولێر، ئەو پارتەی سەرۆک بارزانی ڕێبەرایەتیی دەکات و قوربانیی بۆ ئازادی و پاراستنی کوردستان بەخشیوە، ئێمە وەک پارتی  لەپاڵ ئەرکی بەرگری و ئاوەدانیدا خەمخۆری زانست و پەروەردەین.''

نەھلە قادر ئەفەندی ڕوونی کردەوە: "پارتی ڕۆڵی ھەبووە لە ڕیفۆرمی زانکۆ و پەروەردە، سەرۆک بارزانی لە دوای ڕاپەڕین نەیھێشت زانکۆی سەلاحەدین پەکی بکەوێت و لە پڕۆسەی زانست بەردەوام بوو، ئێمە لە داھاتووشدا ھەموو توانایەک دەخەینە گەڕ بۆ پێشڤەچوونی زانست و پەروەردە، ئەگەر متمانەی دەنگدەرانی سنووری بازنەی چواری ھەولێر بەدەست بێنم، کار بۆ کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکەم، دەنگ بدەن بە پارتی بۆ داھاتوویەکی باشتر.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار