لە شێخان چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەكرێن

شێخان-KDP.info- پارێزگاری دهۆك، ئەمڕۆ سەردانی قەزای شێخان و ناحیەی باعەدرێی كرد و بە گوژمەی ١٩ ملیار و ٦٣٥ ملیۆن دینار، بەردی بناغەی بۆ چەندین پڕۆژە دانا.
پارێزگاری دهۆك، عەلی تەتەر، ڕایگەیاند كە ئەم پڕۆژانە لە چەندین بواردان، لەوانە ڕێگاوبان و یاریگا لە قەزای شێخان و ناحیەی باعەدرێ دروست دەكرێن.
تەتەر گوتیشی، ئەم پرۆژانە خزمەتێكی گەورە بە خەڵكی ناوچەكە دەگەیەنن، چونكە ئەم ناوچانە سنووریان بەرفراوانە.
كــاروان بــاعەدری




