عارف ته‌یفوور: هاتنى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانی هێز ده‌به‌خشێته هه‌موومان

سلێمانى-KDP.info- ئەمڕۆ لە كۆڕێكی جەماوەریی بەرفراواندا بۆ جەماوەری پارتی له شارى سلێمانى، عارف ته‌یفوور، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند: "له كۆتایى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنین و به شاناز ییه‌وه له‌سه‌ر ڕێنمایى سه‌رۆك بارزانى، بانگه‌شه‌یه‌كى ئاقڵانه‌مان به‌ڕێوه برد و خه‌ڵكیش شایه‌تیمان بۆ ده‌ده‌ن".
عارف ته‌یفوور، لە بانگەشەی پارتیدا بۆ جەماوەری سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، دواى به‌خێرهێنانى نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و جه‌ماوه‌رى پارتى، رایگەیاند: "له كۆتایى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنین و به شاناز ییه‌وه له‌سه‌ر ڕێنمایى سه‌رۆك بارزانى، بانگه‌شه‌یه‌كى ئاقڵانه‌مان به‌ڕێوه برد و خه‌ڵكیش شایه‌تیمان بۆ ده‌ده‌ن، نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتیمان له سلێمانییه بۆ پاڵپشتێكردنى كاندیدانى پارتیمان و ئێوه‌ى به‌ڕێز و خۆشحاڵین به هاتنى و، ئاماده‌بوونى هێز ده‌به‌خشێته هه‌موومان".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتیشی: "له كۆتایى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنین و هه‌موو لایه‌ك ماندوو بوون، ئومێده‌وارین كه ڕه‌نجتان به سه‌ركه‌وتوویى جێبه‌جێ ببێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ده‌رووبه‌رى سلێمانیش هاتوون، به‌شێكن له سلێمانى".
نه‌شوان به‌رزنجى




