سلێمانی چاوەڕێی سەردانی نێچیرڤان بارزانی دەکات

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی بانگەشەکردن بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
فارس نەوڕۆڵی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەی بانگەشەکردن بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری سلێمانی بەشێوەیەکی گشتی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات.
نەوڕۆڵی گوتیشی، بۆ سەردانیکردنی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سلێمانی، ئامادەکاریی تەواو کراوە و خەڵکی سلێمانی چاوەڕێی سەردانەکە دەکەن و زۆریش پێی دڵخۆشن.
بڵند ئیبراھیم




