جوان عەبدوڵڵا: پێویستە بە هەموومان پارتی هەڵبژێرین

هەولێر-KDP.info- جوان عەبدوڵڵا، کاندیدی ژمارە 23ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر، دەڵێت، ''ئەرکی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە دەگرینە ئەستۆ.''
جوان عەبدوڵڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەدووری نازانین کە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی عێراقی لە قوناغی داھاتوودا بەرانبەر بە ھەرێمی کوردستان وەك ھەمیشە سیاسەتێکی تاکڕەوییانە و دژایەتیکردن بێت، بەڵام ئێمە وەك قوتابییانی ڕێبازی بارزانی تەحەدای ئەم ھەوڵانە دەکەین، ئەرکی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە دەگرینە ئەستۆ و خەباتمان وەك ھەمیشە خەباتی حەق و پاراستنی ماف و دەستکەوتە نەتەوەییەکانی ھەموو گەلی کورد دەبێت بەبێ جیاوازی.''
جوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە لاوازیی پارتی کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە و پێویستە لە ڕۆژی دەنگدان بە هەموومان بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و پارتی هەڵبژێرین.''
قائید میرۆ




