عومەر ئورەیی: پارتی باش دەزانێت گەنجان و لاوان ھێزی زیندووی گەلانن

ئامێدی -KDP.info- بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی گوتی، پارتی باش دەزانێت گەنجان و لاوان ھێزی زیندووی گەلانن، چونکە ئەوەی لاوانی کوردستان کردوویانە لە وڵاتان زۆر کەم دەکرێت.
عومەر ئورەیی، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی، لە وتارێکدا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی لە سنووری ئامێدی گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانی زۆر بە گەورەیی تەماشای وەرزش و وەرزشوان دەکەن، بۆیە لە ھەموو کابینەکانی حکوومەتدا کە پارتی پێکی دەھێنێت، گرنگی بە وەرزش دەدات، ئێستا لەسەر ئاستی جیھان سەردەمی نەرمە، بۆیە زۆر گرنگە ئێمە وڵاتی خۆمان لە ڕێگەی وەرزشەوە بناسێنین، کە بە ھەزاران وەرزشوانمان ھەیە و ھیچیان لە وەرزشوانە جیھانییەکان کەمتر نییە.''
عومەر ئورەیی گوتیشی: ''پارتی باش دەزانێت گەنجان و لاوان ھێزی زیندووی گەلانن و لاوانی کورد ھیچیان لە لاوانی وڵاتان کەمتر نییە و لە شەڕی ئازادکردنی کوردستان و لە شەڕی داعش لاوان سەلماندیان کە ھێزی بەرگریی گەورەن و شەرەفی کورد و کوردستانن و لەسەر ئاستی مەدەنیش ھەمیشە ڕۆڵیان ھەبووە تا دەگاتە ئاستی باڵای سیاسی باشترین نموونە بوونە، بۆیە ئەوەی بۆ لاوان دەکرێت لەو ئاستەدا نییە کە قوربانییان بۆ داوە، ئەوەی نەشکراوە لە ئەنجامی فشاری دوژمن بووە کە قەیرانیان بۆ ئێمە دروست کردووە، ئەگەرنا کەس وەکوو پارتی قەدری لاوان نازانێت، چونکە لە ھەرێمی کوردستان لاو دەتوانن لە ٢٥ ساڵی ببنە پەرلەمانتار و لە عێراق پێویستە ٣٠ ساڵیان تەمەن بێت.''
بڵند ئیبراھیم




