٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاسبکارانی ناو ھەولێر: پارتی جێگەی ئومێدو متمانەی کاسبکارانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کاسبکارانی ناو بازاڕی شاری ھەولێر پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدانی پارتی ڕادەگەیەنن و پێیان وایە، خەڵکی کاسبکار ئەو سەقامگیری و ئارامیەی ئێستای پێویستە، بۆیە تاکە لایەن لە ئێستادا جێگەی ئومێدو متمانەی کاسبکاران بێت ئەوا پارتیە.


مھند حوسێن، گەنجێکی کاسبکارەو یەکەم جارە بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی وای ڕاگەیاند، کە دڵخۆشە بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکات و دەنگ بەو لایەنە دەدات کە خزمەتی ھاووڵاتیانی خۆی کردووەو کەشێکی وای بۆ رەخساندون کە بتوانن بە ئارامی و ئازادی کاسبی بکەن، بۆیە ھیچ کات نایانەوێت ئەو ئارامی و ئازادییان لێ تێک بچێت، دەنگیشیان بۆ کاندیدانی پارتیە.

ھاوکات مستەفا شێرزاد، ھاووڵاتییەکی کاسبکاری ھەولێرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "لە ڕاستیدا ئێمەی کاسبکاران ھەموومان چاومان لەسەر پارتیە بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانمان، ئێستا خەڵکی کاسبکارو ھەموو چین و توێژەکان لە بەراورد بە ڕابردوو چاوەڕوانیی زۆریان لە پارتی ‌ھەیە، نایشاریشمەو تاکە لایەن لە ئێستادا جێگەی ئومێدو متمانەی کاسبکاران بێت ئەوا پارتیە، بۆیە ھیوادارین لە ئاست چاوەڕوانییەکانماندا بێت، بۆیە پاڵپشتی دەبین".

لە لایەکی تریشەوە، ئەیوب یوسف، دووکاندارێکی بازاڕی نیشتیمانی شاری ھەولێرە، سەرەتا نەیشاردەوە کە دەنگ بە پارتی دەدات، وەک خۆی دەڵێت، بەشداری دەکەم لە پڕۆسەی دەنگدان، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەو لایەنەی مەبەستمە وەک ھەمیشە بەھێزترین لایەن بێت، ھاوکات بەو بەھێزییەی داکۆکی لە مافەکانی کورد بکات لە عێراق، ئەو لایەنەش پارتییە، ئەو ھاووڵاتییەش داوایەک لە کاندیدانی پارتی دەکات و دەڵێت، بەرگری لە مافەکانی کورد بکەن و ھەوڵی باشترکردنی گوزەرانی کاسبکار و دابینکردنی ھەلی کار بدەن بۆ گەنجان.

ھەڵکەوت محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار