٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چینوتوێژەکان: بە دەنگدانمان پارتی دەکەینەوە حزبی یەکەم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- چین و توێژەکان لە ھەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن، بەھۆی ئەو خزمەت و بەرگرییەی پارتی کردوویەتی، جارێکی دیکە دەنگ بە پارتی دەدەن و دەیکەنەوە حزبی یەکەمی سەر ئاستی عێراق .

ئالان سەعید، گەنجێکی فەرمانبەرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە لە خزمەت و بەرگریکردن لە مافی گەلی کورد پێشەنگ بووە و ئێمەش بە دەنگدان ئەم جارەش دەیکەینەوە حزبی یەکەمی عێراق، چونکە تاکە حزبە بێ جیاوازی خزمەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات.''

فەرھاد ئیبراھیم، پیشەی دووکاندارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕاستە حزبی زۆر کاندیدیان ھەیە، بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ رابردوو کێ خزمەتی کردووە و کێ بەرگریی لە مافەکانمان کردووە، بۆیە ھەر پارتی بووە و خەڵکیش متمانەی بە پارتی ھەیە، بۆیەش حزبی یەکەمی سەر عێراقە و ئەم جارە ھەر بە یەکەمی دەمێنێتەوە.''

ئەرسەلان عەلی، پیشەی کرێکارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی کردەوە: ''ئەگەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان بیانەوێت مافیان پارێزراو بێت و خزمەتیان بکرێت با ھەر پارتی نوێنەریان بێت لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، چونکە  خەمی گەورەی میللەتی کورد لەسەر شانی پارتییە، بۆیە با پارتی بەھێز و یەکەم بێت و مافەکانی ئێمەش پارێزراو دەبێت.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار