٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان محەمەد: عەرەبەكانی (كووت) پشتگیری پارتی دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی لقی ٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا گوتی، لە سنووری كووت سەردانی چەندین ھۆزی عەرەبمان كرد و پێشوازییەكی گەرمیان لە ئێمە كرد، هەروەها زۆر خۆشحاڵ بوون بە سەردانەكان و پشتگیریی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی و دڵخۆشن كە پارتی لەو سنوورە كاندیدی ھەیە.

شوان محەمەد تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بانگەشەكردن لە سنووری لقی پێنج بەردەوامە و خەڵكیش زۆر بە گەرمی پێشوازیمان لێ دەكات، بە تایبەت ھۆزە عەرەبەكان، چونكە زۆر دڵخۆشن كە پارتی كاندیدی لە سنووری كووت و بەغدا ھەیە.

تەھا گوتیشی، چەندین سەردانمان ئەنجام دا بۆ لای سەرۆك ھۆزە عەرەبەكانی ئەلبوسكیە و ئەلنوعمانیە و ناوشاری كووت بە شێوەیەكی گشتی.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ھۆزە عەرەبەكان بە سەردانەكانمان زۆر دڵخۆش بوون، بە تایبەت كە پارتی لەو شارە ھەیە، بە تایبەتیش شێخ كەریم علێوی شێخی ھۆزی ئەلغەریباوی و شێخ حارس ئەلیاسری گەورە پیاوی یاسریەكان لە شارۆچكەی نوعمانیە، بۆیە ھۆزە عەرەبەكان زۆر پشتگیری لە ئێمە دەكەن و زۆریشیان پێ خۆشە پارتی كاندیدی ھەیە.

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار