وەزارەتی شارەوانی: ٣٩٧ پڕۆژە بە گوژمەی ٣١ ملیار دینار جێبەجێ کراون

ھەولێر-KDP.info- بەپێی ئامارێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ٣٩٧ پڕۆژە بە گوژمەی ٣١ ملیار دینار لەسەر داھاتی فەرمانگەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ کراون.
لە ئامارەکەدا ھاتووە، لە ھەولێر لە سێکتەری شارەوانی و ئاو و گەشتوگوزار ١١٢پڕۆژە بە گوژمەی نزیکەی ١١ملیار دینار جێبەجێ کراون، لە سلێمانی لە ھەمان سێکتەر ٥٩پڕۆژە بە گوژمەی ١٢ملیار دینار دینار پڕۆژە جێبەجێ کراون، لە دھۆک بە ھەمان شێوە و لە ھەر سێ سێکتەر ٥٨پڕۆژە بە گوژمەی ٢ملیار دینار جێبەجێ کراون، لە ھەڵەبجە ١٨پڕۆژە لە ھەر سێ سێکتەر بە گوژمەی ١٥٦ملیۆن دینار جێبەجێ کراون و لە گەرمیان ٢٥پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە ٧٢٩ملیۆن دینار جێبەجێ کراون و لە راپەڕینیش ٢٥پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە ٤ملیار دینار جێبەجێ کراون.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، پڕۆژەکان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکان کە جێبەجێ کراون، ٣٩٧ پڕۆژەن بە گوژمەی زیاتر لە ٣١ ملیار دینار.
بڵند ئیبراھیم




