٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولخالق بابیری: خەڵکی دەزانن کێ لە تەنگانە و ئاوەدانیدا له‌گه‌ڵیان بووه‌

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان رایگەیاند، پارتی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ هەڵبژاردن کردووە و لە قەزای شێخان خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە پارتی دەکەن. دەشڵێ، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵقوڵاوی ناو خەڵکە، بۆیە یەکەم دەبێ.

عەبدولخالق بابیری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پارتی هەمیشە لە نێو خەڵکدا بووە و هەڵقوڵاوی ناو خەڵکە، لە کاتی تەنگانەدا، لە شەڕ و نەهامەتی و جەنگ و ناخۆشیدا، سەرۆک و ئەندامەکانی پارتی بوون بە خوێنی خۆیان ئەم قەوارەیەیان پاراست.

گوتیشی: "هۆشیارییەکی سیاسیی باش لای خەڵک دروست بووە و دەزانن کێ لە تەنگانەدا بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە و کێ خزمەت و ئاوەدانی پێشکەش بە خەڵک دەکات، بێگومان پارتیش خۆی بە خزمەتکاری خەڵک دەزانێ، بۆیەشە خەڵک پارتی دەکاتە یەکەم".

بابیری ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئێمە خۆمان لە بەرپرسیارێتی نادزینەوە، گلەیی و گازندەکان گوێ لێدەگرین و چاکیان دەکەین، ئێمە خاوەنی ئەم دەستکەوتانەشین، پارتی حزبێکە هیچ کات پشتی لە خەڵک نەکردووە و نایکات و ئەمجارەش دەبینە یەکەمی کوردستان و عێراق".

 

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار