٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا ئەحمەد مستەفا: پێکەوە ئامادەین بۆ دەنگدان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەم دەستکەوتانەمان بەدەست ھاتن و پارتی ڕووبەڕووی ئەو پیلانانە بووەوە کە بەسەر ھەرێمی کوردستاندا ھاتن، خەڵکی کوردستان پاداشتی سەرۆک بارزانی و پارتییان دایەوە و کردیانە گەورەترین حزب لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ھیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆڕێکی جەماوەریدا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆیە گوتی: ''کاتێک ڕژێمی بەعس ڕووخا، پارتی و سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی کاریگەر و گەورەیان بینی بۆ نووسینەوەی دەستووری فیدراڵیی عێراق، بۆ ئەوەی مافی گەلانی عێراق و لەناو ئەوانیشدا مافی گەلی کورد پارێزراو بێت و، بەپێی دەستوور زۆر دەستکەوتمان بەدەست ھێناوە و ئەگەر کێشەیەکیش دەبێت، ئەوە دەستوور پێشێل کراوە، لەوانە ماددەی ١٤٠ی دەستوور بەھۆی فکری تەعەسوبی و شۆڤێنییەوە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، بۆیە ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی کرد و خەڵکی کوردستان بە سەربەرزانە لە ڕیفراندۆمدا بە (بەڵێ) دەنگیان دا و دواتر لەو ھەموو دۆخەدا کە بەسەر ھەرێمی کوردستان ھات، خۆی ڕاگرت و دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ھێزی پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی ڕێگەیان نەدا ھەرێمی کوردستان تووشی شکست بێت.''

گوتیشی: ''خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ پاداشتی سەرۆک بارزانی و پارتییان دایەوە و کردیانە گەورەترین حزب لەسەر ئاستی عێراق و لە پەرلەمانی کوردستانیش بە ھەمان شێوە بووینە گەورەترین لیست و ئێستا پیلان ھەیە بۆ ئەوەی پارتی بچووک بکەنەوە، بەڵام دەبێت بە یەکگرتوویی بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پیلانە.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار