کاندیدێکی پارتی لە هەولێر: کارنامەی پارتی و شایستەکانی خەڵکی کوردستان لە دەستپێکی کارەکانم دەبێت

هەولێر-KDP.info- کاندیدی ژمارە ٢٥ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر دەڵێت، بە پشتیوانیی دەنگدەرانمان لە قووڵاییی قوربانییانی نەتەوەکەمانەوە بەرە و مەیدانی سەرەکیی ململانێی مافە دەستووری و یاساییەکانی گەلی کوردستان ھەنگاو دەنێم.
سیپان شێروانی، کاندیدی ژمارە ٢٥ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە قووڵاییی قوربانییانی نەتەوەکەمانەوە ھاتووم و بە پشتیوانیی دەنگدەرانمان بەرە و مەیدانی سەرەکیی ململانێی مافە دەستووری و یاساییەکانی گەلی ھەرێمی کوردستان ھەنگاو دەنێم، کارنامەی پارتی و شایستەکانی خەڵکی کوردستان لە دەستپێکی کارەکانم دەبێت بۆ چوار ساڵی داھاتوو.''
سیپان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دەنگدان بە کاندیدانی پارتی، دەنگدانە بەو ڕێبازەی ٧٥ ساڵە خەبات دەکات و قوربانی بۆ میللەت دەدات، ئێمە پشتمان بە جەماوەری خۆمان گەرمە بۆ ڕۆژی دەنگدان و خەڵکی سنووری بازنەی یەک چۆن لە ڕابردوودا پایەیەکی سەرەکیی سەرخستنی پارتی بوون، بۆ ١٠ی مانگیش ھەمان چاوەڕوانیمان لە جەماوەری پارتی هەیە.''
قائید میرۆ




