٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: ھەرێمی کوردستان لە بواری نەوتدا پابەندە بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ   گوتی، ھەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەوان پابەندی ڕێککەوتن نابن، چونکە دەیانەوێت شکستی خۆیان بە ئێمە بشارنەوە.

عەلی عەونی، بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، لە میانەی بانگەشەی ھەڵبژاردندا باسی لەوە کرد کە بەغدا دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنی نەوت نابێت، ئەمە ئەگەر ڕاستە، بۆچی ئێمە دەڵێین با ئەمەریکا و یوئێن بێن چاودێریی ڕێککەوتنەکان بکەن و لە کاتی گفتوگۆدا کێتان دەوێت، با بێت چاودێری بکات.

عەلی عەونی گوتیشی: ''حکوومەتی عێراق ڕێگە نادات لایەنی سێیەم بێت، لە کاتێکدا نەوت لە دەستی ئەواندایە، با ئەوەی پشکی ئەوانە ھەڵیگرن و ئەوەی دیکەی ڕەوانە بکەن، چونکە لە بەندەری جەیھان حیساب دەکرێت، بۆیە ئێمە پابەندی ڕێککەوتنین لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەوان دەیانەوێت شکستی خۆیان بە ئێمە بشارنەوە.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار