کاسبکارانی شاره‌زوور: ده‌نگمان بۆ پارتییه

شارەزوور -KDP.info- کاسبکارانى شاره‌زوور پشتگیرى و پاڵپشتیى خۆیان بۆ کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له سنووره‌که ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن، ''ده‌نگمان بۆ کاندیدى پارتییه، چونکه پارتى دیموکراتى کوردستان توانیویه‌تى داکۆکیکارى چینه‌کانى کۆمه‌ڵگه بێت و ئه‌وه‌ى له توانایدا بووه درێغیى نه‌کردووه و حزبێکى به‌وه‌فایه بۆ خه‌ڵکى خۆى".
عه‌زیز محه‌مه‌د، کاسبکارێکى ناو بازاڕى شاره‌زووره ده‌ڵێت: "ده‌نگدانم به پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ر له خۆوه نییه، بێگومان ئێستا هاووڵاتییه‌کى نه‌خوێنده‌وار تا ده‌گاته مامۆستایه‌کى زانکۆ به‌رچاوى ڕوونه و ده‌زانێت کام هێز و لایه‌ن شیاوى ئه‌وه‌یه ده‌نگى پێ بدات، چونکه ئه‌وه‌ى به پارتى دیموکراتى کوردستان کراوه له ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه به هیچ هێزێکى دیکه نه‌کراوه، هه‌موومان چاومان له‌سه‌ر ئه‌م حزبەیە بۆ باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانمان، ئێستا خه‌ڵک له به‌راورد به ڕابردوو چاوه‌ڕوانیى زۆرى له‌م حزبه‌هه‌یه، بۆیه هیوادارین له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌کانماندا بێت، بۆیه پاڵپشتی ده‌بین".
بێستون تۆفیق، کاسبارێکى دیکه‌یه و هاوشانى هاوڕێکه‌ى نه‌یشارده‌وه که بڕیاری داوه ده‌نگ به پارتى بدات، چونکه کاندیدى پارتى له سنووره‌که ناسراوه و پێشتریش ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه و زۆربه‌ى کاتیش له‌ناو خه‌ڵک بووه، ده‌نگدانمان به پارتی بۆ ئه‌وه‌یه خزمه‌تمان بکات، به‌تایبه‌ت ئێمه چینێکى پەراوێزخراوین، بۆیه کاتى ئه‌وه هاتووه کە به‌جددى ئاوڕ له ژیانى خه‌ڵکى ناو بازاڕ بداته‌وه، یه‌کێک له دروشمه‌کانى ئه‌م جاره‌ى ئه‌م حزبه‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت له‌پێناو ئابوورییه‌کى باشتر تێ ده‌کۆشین، هیودارین به‌فعلى ئه‌مه جێبه‌جێ بکات، چونکه پارتى له ڕابردوودا هه‌رچییەکی گوتبێت، جێبه‌جێی کردووه، بۆیە ده‌نگمان بۆ پارتییه".
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، ئه‌رکان عه‌لى، که کاسبارێکى دیکه‌ى ناحیه‌ى وارماوایه له سلێمانى، نه‌یشارده‌وه که ده‌نگ به پارتى ده‌دات، چونکه هێزێکی حساب بۆکراوه له ناوخۆ و لای وڵاتانى ده‌ره‌وەش، پارتى هێزێکه ده‌توانێت بمێنیته‌وه و خاوه‌نى سه‌رکردایه‌تییه‌کى به‌هێزه، بۆیه چاوه‌ڕوانییه‌کان که‌م نین له‌م حزبه و پارتى بووه به حزبى هه‌موو که‌سێک، بۆیه گرنگه پارتى به یه‌ک چاو سه‌یرى ناوچه‌کان بکات، به‌تایبه‌تی ناوچه‌که‌ى ئێمه پێویستیى زۆرى به ئاوڕلێدانه‌وه هه‌یه و خه‌ڵکى ئه‌م ناوچه‌یه قوربانیى زۆریان داوه، بۆیه ده‌بێت پارتى به‌رنامه‌ى هه‌بێت بۆ قه‌زاکه و، ئه‌م خوله ده‌که‌ینه سه‌نگى مه‌حه‌ک بۆ سه‌رخستنى کاندیدی پارتى له سنووره‌که‌مان و دواتر چاوه‌ڕێى نه‌تیجه‌ى ده‌نگه‌کانمان ده‌که‌ین، که ئایا پارتى ئه‌و هێزه بوو که ئێمه ئومێدمان پێ هه‌بوو؟''
ئەرسەلان ئەحمەد




