خەسرەو گۆران: پێویستە بە دەنگ قەبارەی پارتی بەھێزتر بکەین

ڕوڤیا -KDP.info- کاندیدی ژمارە ٢٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سێی دھۆک گوتی، پێویستە لە ڕۆژی دەنگدان ھەمووان بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی بدەین بۆ ئەوەی قەبارەی پارتی بەھێزتر بکەین، ئەوەش بە دەنگدان دەکرێت.
خەسرەو گۆران، کاندیدی ژمارە ٢٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سێی دھۆک، لە سمینارێکدا باسی لەوە کرد کە پێویستە ھەموو ناوچەیەک دەنگ بە کاندیدی خۆی بدات بەپێی ئەو شوێنەی بۆی دیاری کراوە، چونکە بۆ ھەر ناوچەیەک کاندیدێک دیاری کراوە، بۆیە چ کاندیدێک دیاری کراوە، دەنگ بەو کاندیدە بدەن.
گۆران باسی لەوەش کرد، پێویستە لە ڕۆی ١٠ی ١٠ کوڕ و کچ و باوک و دایک و دراوسێ، هەمووان پێکەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، ئەگەر ئێمە پارتین، پێویستە قەبارەی پارتی بەھێزتر بکەین، کە ئەوەش بە دەنگدان دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم




