٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی لە مووسڵ: پارتی لە مووسڵ زۆرترین دەنگ بەدەست دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەم جارە پارتی بە جۆرێک جەماوەری زۆر بووە کە زۆرترین کورسی بەدەست دێنێت و ئێمە دەبینە نوێنەری ئەوان و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانیان دەبین کە چەندین ساڵە ھیچ خزمەتێک بە مووسڵ نەکراوە و تەنانەت ئارامییشی تێدا نییە.

ئێخلاس دلێمی، کاندیدی ژمارە ٢٨ی بازنەی یەکی مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەڵێن بە خەڵکی خۆمان لە سنووری مووسڵ دەدەین لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانیان دەکەین بە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانەوە بێ جیاوازی و دەبینە دەنگ و ڕەنگی خەڵکی مووسڵ بۆ ئەوەی هیچی تر غەدری لێ نەکرێت و ئاوەدان بکرێتەوە و ئارامیی بۆ بگەڕێتەوە.''

ئێخلاس دلێمی باسی لەوەش کرد: ''پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم جارە دەنگەکانی زیاد دەکات، بەھۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری مووسڵ تەعدایەکی زۆر لە پێکھاتە و نەتەوەکان کراوە و پارتییش خۆی بە خاوەنی ھەمووان دەزانێت، بۆیە ئەم جارە پێشبینی دەکەین نزیکەی زۆرترین کورسی بەدەست بێنین، چونکە خەڵکی مووسڵ متمانەیەکی زۆریان بە ئێمە ھەیە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار