٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە.. کادران و لایەنگرانی یەکێتی و گۆڕان ڕوو لە پارتی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- لە ناحیەی سیروان زیاتر لە 300 کەس پێوەندییان بە ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، دەڵێن دەمانەوێت پارتی زۆرینە بێت و خزمەتگوزارییەکان سنوورەکەمان بگرێتەوە و پارتی لە کوێ بێت، ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لەو شوێنەیە.

ئەکرەم سابیر محەمەد کە بە نوێنەرایەتیی 300 کەس هاتوونەتە ڕیزەکانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە ئێستا بە نوێنەرایەتیی زیاتر لە 300 کەس هاتووین و پارتیبوونی خۆمان ڕادەگەیەنین، لەناو یەکێتی و گۆڕان و حزبەکانی تریش لەگەڵ کەسانی دەرەوەی حزب و ئەوانەی یەکەم جاریانە دەنگ دەدەن، ئێمە پارتیمان بە باشتر زانیوە بۆ ئەوەی خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەمان بکات، ئێمە مەبەستمان خزمەتکردنە، کەواتە بڕوامان وایە لەناو پارتی دەتوانین خزمەت بکەین".

گوتیشی: ''مرۆڤەکان بە بیرکردنەوە دەگەنە ئامانج، ئێمە کەسانێکی ئازادین و بە ئازادی خۆمان بڕیارمان داوە لە ڕیزەکانی پارتیدا درێژە بە خەبات بدەین، ئێمە پارتیمان لە حزبەکانی تر بە باشتر زانیوە، بۆ خزمەتکردن بەراوردی هەولێر و دهۆک لەگەڵ سلێمانی بکە، دەزانی پارتی حزبی خزمەت و حوکمڕانییە، ئێمە له یەکێتی بووین، تەمەنمان لە شۆڕش و خەبات بووە، ئێستا دەمانەوێت لە ڕیزەکانی پارتیدا ئەو تەمەنەی هەمانە لە خزمەتی گەل و نیشتمانەکەماندا سەرفی بکەین".

ئەکرەم سابیر محەمەد زیاتر گوتی: ''سنوورەکەی ئێمە زۆر پێویستی بە خزمەتگوزارییە، داوا لە پارتی دەکەین خزمەت بەم سنوورەی ئێمەش بکات، دەنگدان لە ئێمە و خزمەتکردن لە پارتی، ئێمە بڕوامان وایە پارتی ئیدارەی ئەم سنوورەشی بەدەستەوە بێت و حکوومەتی خۆجێیی ئیدارە بدات، ئەوە هاوشێوەی هەولێر و دهۆک وجبووژانەوەی گەورەی خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە داوا دەکەم هاووڵاتییان دەنگ و متمانەی خۆیان ببەخشن بە پارتی".

 

عەزیز ڕەسووڵ


 

هەواڵی پەیوەندیدار