٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توركمانەكانی هەولێر: دەنگمان بۆ كاندیدانی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- توركمانەكانی هەولێر دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەن و نوێنەرێكی توركمانیش دەڵێت، پارتی لە ھیچ قۆناغ و وێستگەیەكی خەباتی خۆیدا، پێكھاتەكانی لەبیر نەكردووە و دۆستی نیوەی ڕێگا نەبووە، بۆیە هەمووان دەنگ بە كاندیدەكانی دەدەن.

یەشار محەمەد، توركمانێكی شاری هەولێرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگم بۆ پارتییە و لە سایەی پارتییەوە ئێمە، توركمانەكانی هەولێر ژیانمان پارێزراوە، چونكە توركمانەكانی شوێنەكانی دیكە وەك ئێمە ناتوانن بەئارامی بژین".

سەوسەن حەیدەریش پێی وایە، هەولێر ناوچەیەكی ئارامە بۆ پێكهاتەكان و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "بەهۆی ئەو پێكەوەژیانەی لە هەولێر هەیە، ئێمەی توركمان دەنگ بە پارتی دەدەین، دەستكەوتەكانی گەلی توركمان بەرهەمی خەباتی پارتین و پارتی بەرگریكاری هەموو نەتەوە و ئایینەكانی كوردستانە بەبێ جیاوازی".

سارا چاوشلی، نوێنەری توركمان لە پەرلەمانی كوردستانیش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك نەتەوەی توركمان لەگەڵ پارتی لە پرسە سیاسی و چارەنووسسازەكاندا ھاوھەڵوێستین، دەمەوێت بڵێم نزیكیی بڕیاری نوێنەر و سیاسییەكانی پێكھاتەكان، لە بڕیارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ھەڵوێستە سیاسییەكان، بۆ دڵنیایی پێكھاتەكان لە ھەڵوێست و بڕیارەكانی پارتی و نەخواردنی مافەكانی پێكھاتەكان و باوەڕبوونی ئەو حزبە بە ماف و ئەركەكانی سەرجەم پێكھاتەكانەوە دێت".

دەشڵێت: "پارتی لە ھیچ قۆناغ و وێستگەیەكی خەباتی خۆیدا، پێكھاتەكانی لەبیر نەكردووە و دۆستی نیوەی ڕێگا نەبووە. ھەمیشە لە داڕشتنی ھەموو یاسایەك و بڕیارنامە و گفتوگۆ و ڕێككەوتنە ناوخۆیی و دەرەكی و نێودەوڵەتییەكاندا، خواست و مافی پێكھاتەكانی لەبیر بووە و داواكارییەكانی ئەوانی لە ڕێككەوتن و بڕیارەكاندا جێ كردووەتەوە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار