٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت شاریا و خانکێ دەکرێنە ناحیە

سەرچاوە: KDP.info

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئێزدییان دەربارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی میر و بابەشێخی ئێزدییان لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، سەرۆکی حکوومەت بە دڵێکی گەورەوە پێشوازیی لە هەردوو سیمبولی ئایینی ئێزدییان کرد و پشتیوانیی تەواوی بۆ ئێزدییان نیشان دا.

شێخ شامۆ شێخۆ، کە خۆی لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدیاندا بوو بۆ سەردانی سەرۆکی حکوومەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''سەرۆکی حکوومەت پێی ڕاگەیاندین لە هەموو کات و ساتێکدا و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پشتیوانی لە ئێزدییەکان دەکەین و هیچ جارێک درێغی بەرانبەر ئێزدییان ناکەین، لە پرۆژە و پلە و پۆستەکانیشدا هیچ جارێک ئێزدییان بێبەش نابن.''

گوتیشی: ''لە ڕووی ئایینییەوە میر و بابەشێخ داوایان کرد حکوومەت بەردەوام بێت لە ئاوەدانکردنەوە و نووژەنکردنەوەی پەرستگای لالش و سەرۆکی حکوومەت پێی ڕاگەیاندین هەردوو کۆمەڵگای ئێزدییان (شاریا و خانکێ) لە پاریزگای دهۆک دەکرێنە ناحیە و بەڕێوبەراتییەکەشیان ئێزدی دەبن.''

ڕاوێژکاری سەرۆکی سەرۆکی حکوومەت ئاماژەیش دا، جگە لە پرۆژەکانی پێشتری حکوومەت لەنێو پەرستگای لالشدا، سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دا تۆڕی کارەبای لالش چاک بکرێت.

ئاماژەیشی دا، پیاوانی ئایینیی ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان مووچەیان بۆ تەرخان دەکرێت و سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندیی لەسەر دا و لە نزیکترین کاتیشدا وەزارەتی ئەوقاف کاری لەسەر دەکات و دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار