لەیلا ئەكرەم بۆ KDP: لە بازنەی سێی ھەولێر و هەموو بازنەكان سەركەوتن مسۆگەرە

هەولێر-KDP.info- بازنەی سێی ھەولێر یەكێكە لەو بازنانەی رێژەیەكی زۆری دەنگدەری پارتی تێدایە و كاندیدێكی پارتیش لەو سنوورە دەڵێ: "گەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم، كار بۆ دەركردنی ئەو یاسایانە دەكەم كە لە بەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستانن".
لەیلا ئەكرەم، كاندیدی ژمارە ٢٧ی پارتی لە بازنەی سێی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "متمانەم بە حزبی خۆم ھەیە، چونكە پارتێكی بەھێزە و دەنگدەرانی سنووری بازنەی سێ دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، ئەوەش وای كردووە سەركەوتن لە بازنەی سێی ھەولێر و بگرە هەموو بازنەكان مسۆگەر بێت و خەڵكی دەنگیان بۆ پارتییە".
ئەكرەم روونیشی كردەوە: "ئەگەر متمانەی دەنگدەرانی بازنەی سێ بەدەست بێنم بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، كار بۆ تەواوكردن و دەركردنی ئەو یاسایانە دەكەم، كە لە بەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستانن و، چەندین یاساش ھەن لە بەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستان پێویستیان بە پەسەندكردن ھەیە، ھەروەھا لە پلانی بەندەیە كار بۆ گەنجان بكەم لە ھەموو روویەكەوە و ھەموو ھەوڵێكیش دەدەین بۆ ئەوەی گەنجەكانمان سوودمەند بن".
قائید میرۆ




