٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەشتی نەینەوا.. زیاتر لە ١٥٠ کەس هاتنە ناو ڕیزەکانی پارتییەوە

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- کارگێڕێکی لقی پارتی لە شێخان ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا بە تایبەت گوندی خەتارێ، زیاتر لە ١٥٠ کەس هاتنە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

شێخ ڤیان بێبانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەبەر متمانەکردن بە خەبات و مێژووی پڕشنگداری پارتی؛ هاتنی بەلێشاوی خەڵک بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری دەشتی نەینەوا بەردەوامە".

بێبانی گوتیشی: "خەڵکی دەشتی نەینەوا و ناوچەی خەتارێ و دەوروبەری، بەردەوام پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە دەکەن و ئەمڕۆش زیاتر لە ١٥٠ کەس پەیوەندییان بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد".

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار