ئافرەتانی هەولێر: دەنگمان بۆ پارتییە

هەولێر-KDP.info- ئافرەتانی هەولێر دەڵێن، دەنگمان بۆ پارتی و کاندیدانیەتی، چونکە دڵنیاین لە پاراستنی مافە رەواکانی گەلەکەمان، هاوکات گومانمان نابێ لە نوێنەرەکانیان کە دەچنە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.
کەژاڵ عەبدوڵڵا و شنۆ عەبدوڵڵا، کە خوشکی یەکدین و دانیشتووی هەولێرن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانیان راگەیاند، دەنگی ئەوان بۆ پارتی و کاندیدانییەتی، بەو پێیەی گومانیان لە حیزب و کانیدەکانی نییە، کە تەنیا ئامانجیان کارکردنە لە پێناو وەدەستخستنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەو دوو خوشکە جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە تهنیا یەک جاریش لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و دامەزراندنی عێراقی نوێوە، نەیاندیوە نەک پارتی، بەڵکو کاندیدێکی ئەو حیزبەش سازش لەسەر بچووکترین مافی نەتەوەیی و نیشتیمانی بکا، هەر ئەوەشە بە لای ئەوانەوە بە گرینگی دەزانن لە رۆژی هەڵبژاردندا بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی پارتی و کاندیدانی بدەن.
گوڵاڵە سەعید، خانمێکی دانیشتووی هەولێرە و لەسەر دەنگدانی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێ، کە ئەو و سەرجەم خانەوادەکەیان، دەنگیان بۆ لیستی پارتی و ئەو کاندیدەیەتی کە لە بازنەی ئەواندایە لە شاری هەولێر.
وەک خۆی ئاماژەی بۆ کرد، جیا لە پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ هێز و لایەنێکی کوردستانی نییە، تا سەر ئێسک بەرگری لە ماف و خاکی کوردستان بکا، ئاماژەی بەوەش دا، هەمیشە هێرشی عەرەبە شۆڤێنییەکان بۆ سەر پارتی بووە، چونکە دەزانن تەنیا حیزب بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد بکا، پارتییە، گوتیشی: "بۆیە بە خۆم و خانەوادەکەمانەوە دەنگمان بۆ پارتی دەبێت، بەڵی تەنیا پارتییە خەمخۆری کورد و کوردایەتی، نەک وەک هەندێ لایەن و کاندیدەکانیان لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان نەتەوە و نیشتیمان بکەنە قوربانی".
خێڵان بەختیار




