٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"چینوتوێژەکانی بەغدا بەردەوامن لە پشتگیریکردنی کاندیدانی پارتی"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لە شاری بەغدا چینوتوێژەکان بە تایبەت گەنجەکان، بە کورد و عەرەبەوە بەردەوامن لە پشتگیریکردنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

شوان محەمەد تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کار و چالاکییەکانمان بۆ بانگەشەکردن بۆ کاندیدانی خۆمان لە بەغدا چڕ کردووەتەوە و بە شەوانیش چالاکیمان ھەیە، شەوی ڕابردووش کۆبوونەوەیەک لە بارەگای لقی پێنج ئەنجام درا و تێیدا گەنج و لاو و کەسایەتیی عەرەب و کورد  بەشدار بوون".

 

تەھا باسی لەوەش کرد: "کەسایەتیی عەرەبیش بەشداری لە بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کاندیدانی پارتی دەکەن، کە ئەمەش جێگەی دڵخۆشیی ئێمەیە و ئێمەش لە رێگەی نوێنەرەکانمانەوە دەبینە داکۆکیکاری ئەو خەڵکە لە پەرلەمانی عێراق".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار