٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز له‌زگین چالى كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/10/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز له‌زگین چالى، پزیشك و ئه‌ندامى بۆردى ئه‌میندارانى زانكۆى ئه‌مه‌ریكیى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو (سه‌میان)ى جوانه‌مه‌رگى كچى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز چالى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یاندا، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى جوانه‌مه‌رگى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریش به‌ خۆیان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز له‌زگین چالى سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ كۆست و خه‌میاندا، ده‌ربڕى.

 

هەواڵی پەیوەندیدار