مەحما خەلیل: پارتی بەھێز بێت، مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان بەھێز دەبێت

شێخان -KDP.info- کاندیدی ژمارە ٢٠ی پارتی لە بازنەی سێی شنگال گوتی، دەنگی کوردانی ئێزدی بۆ پارتی و بارزانییە و پارتی بەھێز بێت، مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان بەھێز دەبێت.
مەحما خەلیل، کاندیدی ژمارە ٢٠ی پارتی لە بازنەی سێی شنگال، لە وتارێکدا لە دھۆک ڕایگەیاند: ''دەنگی کوردانی ئێزدی بۆ پارتی و بارزانییە و داواکارین پارتی بەھێز بێت بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان بەھێز بێت، چونکە پارتی دەرمانی ئیش و ئازارەکانی کوردانی ئێزدییە.''
کاندیدەکەی پارتی گوتی: ''پارتی ھەمیشە پشتیوانی شنگال و دەشتی نەینەوایە و ھێشتا برینی شنگال سارێژ نەبووە و دەرمانی چارەسەرییەکەی، تەنیا بەھێزکردنی پارتییە.''
مەحما خەلیل باسی لەوەش کرد کە ھەموو کوردانی ئێزدی دەنگ بە پارتی دەدەن.
بڵند ئیبراھیم




