به‌رپرسى لقى 21ی پارتى له سلێمانى: ده‌نگمان پێ بده‌ن تاکوو خزمه‌تی شایانتان بکه‌ین

سلێمانی -KDP.info- تا دێت پشتیوانیى بازنه جه‌ماوه‌رییه‌کان بۆ سه‌رخستنى کاندیدانى پارتى له سلێمانى و هەڵەبجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان فراوانتر ده‌بێت و، به‌رپرسى لقى 21ی پارتى دیموکراتى کوردستانیش له سلێمانى ده‌ڵێت: "به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هه‌موو چین و توێژه‌کان (لاوان، قوتابییان، گه‌نجان، کاسبکاران و نوخبه‌ى کۆمه‌ڵگه) بۆ سه‌رخستنى کاندیدانمان به‌رده‌وامه، بۆیه چاوه‌ڕێى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره بن".
ڕزگار سارتکه‌یى، به‌رپرسى لقى 21ی پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانی، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى چین و توێژه‌کان له‌سه‌ر ئاسته جیا جیاکان به‌راورد به سه‌رەتاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن زۆر زیادى کردووه، ئه‌مه‌ش بێگومان په‌یوه‌ندیى به دوو هۆکاره‌وه هه‌یه؛ یه‌که‌میان، خستنه ڕووى ئه‌و کارنامه گشتگیر و به‌هێزه‌یه که پارتى هه‌یه‌تى بۆ بابەتى ئیدارەدا‌ن و حوکمڕانى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و جێبه‌جێکردنى هه‌ر دروشم و به‌ڵێنێک که له ماوه‌ى ڕابردوودا پارتی به خه‌ڵکی داوه و به زیاده‌وه جێبه‌جێى کراوه، هۆکارى دووه‌میش ئه‌و تێگه‌شتنه عامه‌یه که لای خه‌ڵکى ده‌ره‌وه‌ى پارتى پەیدا بووه و دڵنیا بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ى که هیچ گۆڕانێک به‌بێ پارتى ناکرێت و تاکوو پارتی به‌هێز بووبێت، ده‌سکه‌وتى زیاتر به‌ده‌ست هاتووه".
سارتکه‌یى گوتیشى: "به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى له‌سه‌ر ئاسته جیا جیاکان کراوه، ده‌نگى پارتى له‌م هه‌ڵبژاردنەدا به شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیاد ده‌کات، له بانگه‌شه و گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا به‌ئاسانى هه‌ست به‌مه ده‌کرێت و ئێستا خه‌ڵکانێک هه‌ن که ئاماده‌ن به‌بێ وه‌رگرتنى هیچ ئیمتیازێک بانگه‌شه بۆ پارتى بکه‌ن، به‌کورتى به‌رنامه‌ى پارتى بووەتە به‌رنامه‌ى خه‌ڵک".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى سلێمانى و هه‌ڵەبجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌یانه‌وێت ناوچه‌کانیان ئاوه‌دان بکرێته‌وه و خزمه‌تێک بکرێن که شایسته‌ى قوربانییه‌کانیان بێت با ئه‌م جاره هاوکارمان بن له سه‌رخستنى کاندیدانمان و بۆ جارێکیش بێت متمانه‌مان پێ بده‌ن، ئه‌وکات به چاوى خۆیان ده‌بینن که نوێنه‌رانى پارتى چه‌ند ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کانیان".
ئەرسه‌لان ئه‌حمه‌د




