بڵند ئیسماعیل: پارتی سەرکەوتنی بێوێنە تۆمار دەکات

هەولێر -KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە دەڤەری قوشتەپە بەڕێوە چوو، بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، پارتی سەرکەوتنی بێوێنە تۆمار دەکات و خەڵکی کوردستان پارتی هەڵدەبژێرن.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی لە هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتیمان لە قوشتەپە بەڕێوە چوو و تێیدا جەماوەرێکی بەرچاو بەشداریی کرد و کاندیدی پارتیمان بە خەڵکی قوشتەپە ناساند، خەڵک لە سەرتاسەری کوردستانەوە پێشوازیی گەرم لە بانگەشەی پارتی دەکەن و تا دێت بانگەشە گەرمتر دەکەین، بەڵام لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی بانگەشەیەکی هێمن بەڕێوە دەبەین.''
بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "چەند ڕۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردن و موژدەی سەرکەوتن ڕادەگەیەنین، چونکە زانیاریمان پێ گەیشتووە کە دەنگی پارتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت و کۆرسییەکانیشی زیاد دەبن.''
بڵند ئیسماعیل داوای لە دەنگدەران کرد، کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و گوتی: "دەنگدەران ڕوویان لە بنکەکانی کۆمسیۆن کردووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و داوا دەکەین پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری.''
قائید میرۆ




