د. دیندار نه‌جمان دۆسكی: ڕێنماییی سه‌رۆك بارزانی پاشه‌كه‌شەی بە ته‌شهیر و شه‌ڕه‌جنێو كرد
__2021_10_03_h18m14s36__HK.jpg)
د. دیندار نه‌جمان دۆسكی، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ئه‌ندامی شوورای ئه‌و حزبه كه ئێستا کەسایەتییەکی سیاسی و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیە، باس له‌وه ده‌كات کە له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا پارتی یارییه‌كی جوان و نه‌رم و باش ده‌كات و، ئه‌مه وای كردووه كه حزبه‌كانی دیكه‌ش ڕێژه‌ی جنێو و ته‌شهیر و سووكایه‌تی به یه‌كتری كه‌م بكه‌نه‌وه.
KDP.INFO:.info: دكتۆر، پارتی بڕیاری داوه ته‌نیا بانگه‌شه بۆ ده‌سته‌كه‌وته‌كانی بكات، ئه‌م سیاسه‌ته چۆن ده‌بینی؟
د. نه‌جمان دۆسكی: بانگی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه بووه كه حزبه‌كان بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن و یه‌كتری نه‌شكێنن و كاندیده‌كان كاری خۆیان بكه‌ن و هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری، پرۆسه‌ی دیموكراتی به‌وه جوانه کە یه‌كتری نه‌شكێنین و بانگه‌شه بۆ خۆمان بكه‌ین و هێرش نه‌كه‌ینه سه‌ر یه‌كتری. پرسیار ئه‌وه‌یه کە بۆچی ده‌بێت یه‌كتری بكشێنین؟ چونكه دوای هه‌ڵبژاردن جگه له گفتوگۆ، بژارەی دیكه نییه، یانی ناكرێت تۆ بۆشاییه‌ك نه‌هێڵیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا گفتوگۆ بكه‌یت، ده‌بێت له به‌غدا به‌رگری له مافی گه‌لی كوردستان بكرێت و ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه له‌م بانگه‌شەیەدا سه‌رۆك بارزانی ڕێنماییی داوه کە هێرش و ته‌شهیر نه‌كرێت و وه‌ڵامی خه‌ڵك نه‌درێته‌وه، له هه‌مان كاتدا كاك نێچیرڤان و كاك مه‌سرور و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌یش هه‌مان ڕێنمایی‌یان هه‌بووه، ده‌بینم پارتییه‌كان پابه‌ندی ئه‌و بڕیارە بوون و به‌ته‌واوه‌تی ئیلتزامیان پێوە كردووه، خۆیشیان پرۆژه‌یان هه‌یه و پرۆژه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كردووه و دا‌واشیان له حزبه‌كانی دیكه كردووه كه ئاوا بكه‌ن و گرنگه پرۆژه‌ی سیاسی بۆ خه‌ڵك بخرێته ڕوو، نه‌ك شه‌ڕه‌جنێو و ته‌شهیر بکەن.''
KDP.info: پێت وایه ئه‌مه ئاكه‌مه‌ی باشه و وانه‌یه‌كه بۆ حزبه‌كانی دیكەش كه دوور بكه‌ونه‌وه له تەشهیر و جنێودان به یه‌كتری؟
د. نه‌جمان دۆسكی: به‌ڵێ گرنگ بوو، ده‌ستخۆشی له ستافی پارتی ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن باشه و حزبه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت بخرێنه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی كه ڕێگا به خۆیان نه‌ده‌ن یه‌كتری بشكێنن و هه‌ركه‌سێك ئازاده پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات و گرنگه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له به‌غدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی گه‌لی كوردستان و هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.''
KDP.info: سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی هه‌بوو له ڕاگرتنی ئه‌و هێرش و ته‌شهیرانه‌ی له‌ناو حزبه‌كان ده‌كرا؟
د. نه‌جمان دۆسكی: سه‌رۆك بارزانی ستۆپی به ته‌شهیر و جنێو كرد و دوای ئەو ڕێنمایییه هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یەدا پاشه‌كشەیان كرد کە تەشهیر و جنێو نەمێنێت، ئێستا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئارامتره و خه‌ڵك ناشكێنرێت، ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان وا بكه‌ن له‌گه‌ڵ برایانی عه‌ره‌بی سوننە و شیعه‌كان لێکتێگه‌یشتن هەبێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، تاکوو ڕۆڵمان هه‌بێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا، گرنگه له به‌غدا كورد پۆسته‌كانی خۆی پڕ بكاته‌وه، له خوار وه‌زیره‌كانه‌وه زۆر پۆستی گرنگ هه‌یه کە پشكی كوردن و ده‌بێت پڕ بكرێنه‌وه، پارتی حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستانه و سه‌رۆكی هه‌رێم و سەرۆکی حكوومه‌ت هی ئه‌وانه، ئه‌م قه‌بارەیە له به‌غداش گرنگیی خۆی هه‌یه و پارتی به‌و هێزەوە ده‌مێنێته‌وه و سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا، له كابینه‌كانی ڕابردووش‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگی هه‌بوو.
KDP.info: ئەوەی گرنگه و پێویستە كورد بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بیکات، چییە؟
د. نه‌جمان دۆسكی: ئه‌وه‌ی گرنگه، ئەوەیە کە سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن، بایكۆت له قازانجی كه‌س نییه، هه‌بوونی ڕێژه‌ی كورد له به‌غدا زۆر گرنگه و ئه‌م جاره ده‌بێت كورد به به‌هێزی بچێته‌وه به‌غدا و ده‌بێت له به‌غداوه كورد ستراتیژیه‌تی خۆی دیاری بكات و له‌وێوه كار له‌سه‌ر بڕگه و مادده ده‌ستوورییه‌كان بكرێت، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كه‌م ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك هه‌ڵكشێت و زیاتر ببێت.''
KDP.info: تا چه‌ند گرنگه كورد پێگه‌ی سیاسیی خۆی له به‌غدا بپارێزێت؟
د. نه‌جمان دۆسكی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكین له عێراق، ده‌بێت سه‌نگێكی سیاسیی به‌هێزمان هه‌بێت و گرنگه له دامه‌زاروه‌كانی به‌غدا وه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ڕێژه‌ی كورد بپارێزێت و له‌وێوه شه‌ڕ بكرێت بۆ جێبەجێکردنی مادده‌ی 140 و مادده‌كانی دیكەی دەستووری فیدراڵیی عێراق.
كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




