٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سەباح سوبحی: کار بۆ پاراستنی ھەیبەت و دەستکەوتەکانی ھەرێم دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- کاندیدێکی بازنەی چواری ھەولێر جەخت لەسەر پاراستنی دەستکەوت و قەوارەی یاسایی و دەستووریی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، ''کار بۆ پاراستنی ھەیبەت و دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەم.''

د. سەباح سوبحی، کاندیدی ژمارە ٣٦ی پارتی لە بازنەی چواری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کاندیدی پارتیم لە بازنەی چواری ھەولێر و بڕوانامەی دکتۆرام لە زانستە سیاسییەکان ھەیە، ئەگەر متمانەی دەنگدەرانی سنووری بازنەی چواری ھەولێر بەدەست بێنم، ئەوە کار بۆ پاراستنی ھەیبەت و دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەم.''

کاندیدەکەی پارتی لە ھەولێر گوتیشی: "یەکێک لە خاڵەکانی پەیامی پارتی، پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە کە لەسەر بنەمای دەستووری ھەمیشەییی عێراق ددانی پێدا نراوە و پێویستە پارێزگاریی لێ بکەین، بەپێی دەستوور فیدراڵیی عێراق، ھەرێمی کوردستان سەربەخۆییی ھەیە و شەریکە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی ناوەند، ئەوەش پێویستی بە گەڕەنتیی پاراستنی ئەو کیانەمان ھەیە لە ھەر مەترسییەک، فیدڕاڵیەتی ھەرێمی کوردستان بە مانای پێکەوەژیانی جیاوازییەکانە و پارێزگاریی لێ دەکەین.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار