٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێرییەکان: دەنگمان بۆ سەرۆک بارزانییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری شاری ھەولێر دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن و دەڵێن، دەنگمان بۆ پارتی و سەرۆک بارزانییە. دەنگدەرێکی ھەولێری دەڵێت، ''ئەوانەی پارێزەری ھەولێر و کوردستانن دیارن و دەنگم بۆ ئەوانە.''

زولێخا سەید حوسێن، چالاکی مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا گەلی کورد بگات بە ئامانجەکانی و بۆ ئارامی و ئاوەدانی دەنگ دەدەم بە پارتی دیموکراتی کوردستان، دەبینین ھەولێر لە ڕووی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە چەندە گەشەی کردووە و کێبڕکێی شارە گەورەکانی جیھان دەکات، ئەوە ھەمووی لە سایەی پارتییەوەیە کە کوردستان ئاوەدان و سەقامگیرە، لەبەر ئەوەی پارتی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ڕێگەی کوردایەتی لای نەداوە، بۆیە من دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدەم.''

چاوشین ھۆرمزیاریش پێی وایە، ئەوەی پارێزگاریی لە ھەولێر و کوردستان کردووە دیارە چ ھێزێکە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەوانەی پارێزگارییان لە ئێمە کردووە قەت لەبیر ناکرێن و ڕۆژی دەنگدان دەنگم بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەو ھێزەی ھەرگیز ئامادە نییە دەستبەرداری بستێک خاکی کوردستان بێت و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریدایە.''

ڕەشید کەشخە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "خەڵکی ھەولێر و کوردستان چاویان لە دەستی پارتییە بۆ ھەموو کارێک، بەبێ پارتی کوردستان بەڕێوە ناچێت، ھەرچەندە مرۆڤ لە زۆر ڕووەوە گلەییشی ھەبێت، کاتێک دێتە سەر حزب و دەنگدان، ئێمە دەنگ بە پارتی دەدەین، چونکە ئەگەر پارتی نەبێت ئەوەی ھەشمانە لەدەستمان دەچێت، من دانیشتوویەکی گەڕەکی ھەڤاڵانی شاری ھەولێرم و ڕۆژی دەنگدان خۆم و خێزانەکەمان بە شانازییەوە دەنگ بە پارتی دەدەین.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار