نه‌جووه حه‌مید: کار بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکی کەرکووک دەکەم

كەرکووک -KDP.info-نه‌جووه حه‌مید، کاندیدی ژماره 25ی پارتی دیموکراتی کوردستان له بازنه‌ی 2ی كه‌ركووك ده‌ڵێت، كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌یه‌كی باش له داهاتی نه‌وتی شاره‌كه بۆ كه‌ركووكییه‌كان.
نه‌جووه حه‌مید، کاندیدی ژماره 25ی پارتی دیموکراتی کوردستان له بازنه‌ی 2ی كه‌ركووك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ركه‌وتنی من بۆ ئه‌نجومەنی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌نگی هاووڵاتییانی كه‌ركووك ده‌بێت و ده‌بێ من له خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركووك بم، له هه‌موو سیكته‌ره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌تی كه‌ركووك بكه‌م، ده‌بمه پارێزه‌رێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بگه‌یه‌نمه ناوه‌ندی بڕیاری حكوومه‌تی عێراق و پشتیوانی هه‌موو مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركووك ده‌بم".
کاندیدەکەی پارتی جەختی کردەوە: "كه‌ركووك شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری نه‌وت و كشتوكاڵدا و كار ده‌كه‌ین بودجه‌یه‌ك بۆ كه‌ركووك سه‌رف بكرێت و ئاستی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره بگاته ئاستێك کە خه‌ڵكی شاره‌كانی تر ته‌مه‌ننا بكه‌ن له كه‌ركووك بژین و بەرگری له ئارامی و خزمه‌تگوزاری و چاودێریی وردی چۆنیه‌تیی سه‌رفكردنی بودجه‌ش ده‌كه‌ین".
گوتیشی: ''كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی په‌رله‌مانتارانی پێش ئێمه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ باوشی هەرێمی کوردستان ناویانە، ئه‌و مادده‌یه چاره‌نووسی كه‌ركووك دیاری ده‌كات''. نه‌جووه حه‌مید وای گوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




