ڕێبوار ھادی: دەنگدان بە پارتی، واتە دەنگدان بە شکۆ و ھێز

هەولێر-KDP.info- کاندیدێکی پارتی لە ھەولێر داوای لە دەنگدەران کرد، ڕۆژی ھەڵبژاردن بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و پارتی ھەڵبژێرن و دەشڵێت، پارتی، واتە شکۆ و ھێز، دەنگدانیش بە پارتی زامنی پاراستنی مافەکانمانە لە بەغدا.
ڕێبوار ھادی، کاندیدی ژمارە ٢٢ی پارتی لە ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من کاندیدی پارتیم لە بازنەی سێی ھەولێر و سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقم، کارنامەی من بۆ چوار ساڵی داھاتوو جێبەجێکردنی کارنامەی پارتییە بۆ پەرلەمانی عێراق، بێگومان کارنامەی پارتی گشتگیرە و ھەموو ئەو بوارانەی ھەرێمی کوردستان پێویستیەتی لە بەغدا لەخۆ دەگرێت.''
کاندیدەکەی پارتی دەڵێت: "لە خولی ئێستای پەرلەمانی عێراقدا چەندین ھەنگاوی باش نراون و ئەوەی ماوەتەوە لە خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق ھەموو ھەوڵێک بۆ تەواوکردنی ئەو بابەتە یاسایانە دەدەم، کە پێشتر پێی ڕانەگەیشتووین.''
ڕێبوار ھادی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "داوا لە دەنگدەرانی سنووری بازنەی سێی ھەولێر دەکەم ڕۆژی دەنگدان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و پارتی ھەڵبژێرن، پارتی واتە ھێزی نێودەوڵەتی و ھەڵبژاردنی پارتی بە مانای شکۆ و ھێز دێت بۆ کوردستان، بەشداری لە ھەڵبژاردن و دەنگدان بە کاندیدی ژمارە ٢٢ لە بازنەی سێ متمانەدانە بە داھاتوویەکی گەشتر و زامنکردنی مافەکانمان لە بەغدا.''
قائید میرۆ




