دەنگدەرانی پیرمام: دەنگدان بە پارتی بە ئەرکی نیشتمانی دەزانین
_(13)__2021_10_03_h14m39s36__ER.jpg)
پیرمام-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری پیرمام دەنگ بە پارتی دەدەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دەنگدان بە پارتی بە ئەرکێکی نیشتیمانی دەزانن، دەنگدەرێکیش دەڵێ، کاندیدانی پارتی جێگەی ئومێدن بۆ داھاتوو و بەرگریکردن لە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان.
رێباز حەربی، گەنجێکی شارۆچکەی پیرمامە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگم بۆ کاندیدی پارتییە و دەنگدان بە ئەرکی سەر شانی خۆمان دەزانین، لەبەر ئەوەی زۆری تەنگانەمان زۆر بینی ھەر تەنیا پارتی بەرگریی لە کوردستان و خەڵکەکەی دەکرد، رۆژی دەنگدانیش پاداشتی ئەو بەرگرییەی پارتی دەدەینەوە لەسەر سندووقەکانی دەنگدان".
ھەڵگورد موحسین، دەنگدەرێکی دیکەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دەنگدان بە پارتی، بە ئەرکێکی نیشتیمانی دەزانم، چونکە داھاتووی گەلی کوردستان بەندە بە سەرکەوتن و بەھێزیی پارتی، رۆژی دەنگدان ئەو رۆژەیە بۆ ئێمەی دەنگدەر کە ویژدانی خۆمانی تێدا بەکار دێنین، خەبات و قوربانیدانی پارتی وای کردووە ھەموو ھەڵبژاردنێک بەیانی زوو بچمە سەر سندووقەکانی دەنگدان و پارتی ھەڵبژێرمەوە".
دەریا خۆشناویش پێی وایە، پارتی ھەر سەرکەوتوو دەبێت و ھێزێکە رکابەری نییە. ئەو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "تا پارتی خاوەنی ئەو جەماوەرە خۆڕسکە بێت و سەرۆکێکی وەک سەرۆک بارزانی هەبێت، ئەوە بێگومان ھەر دەنگ بە پارتی دەدەینەوە و سەردەکەوێت، چونکە سەرکەوتنی پارتی، بووەتە سەرکەوتنی گەلی کوردستان".
قائید میرۆ




