٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ئاتیلا تۆس"، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە رێز و پێزانینەوە، ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەنرخێنێت. خواستی هەنگاریاشی، بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار