٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ماری پارێ"، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و کارکردن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی.

بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپای بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕی. 

هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و میکانیزمەکانی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار