دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی: بە گوێرەی راپرسیهكان پارتی دەنگەکانی زیاد دەکات

هەولێر-KDP.info- بەپێی راپرسییەکی سەنتەری بەیان بۆ توێژینەوە، دەرکەوتووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر وەک ھێزی یەکەمی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە. هەر بەپێی راپرسییەکە، پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراقدا ٧.٤٥%ی دەنگەکان بەدەست دێنێت.
نیازی حەمە عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بە گوێرەی ھەموو ئەو راپرسیانەی کراون، پارتی دەنگەکانی زیاد دەکات و ئێمەیش وەک دەزگای ھەڵبژاردن بەپێی ئەو بەدواداچوونەی خۆمان و ئەو خزمەتەی پارتی پێشکەش بە ھاووڵاتیانی کردووە، رێژەی دەنگەکانی زیاد دەبێت، بەوەش دەنگی زیاتر لە ھەڵبژاردنی رابردووی عێراق بەدەست دێنێ".
ناوبراو دەڵێت: "ھەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بە ھۆی فرەبازنەیی و گۆڕینی سیستەمی ھەڵبژاردن، گۆڕانکاری دروست دەکات و موفاجەئە روو دەدات، چونکە عێراق بەسەر زیاتر لە ھەشتا بازنەی ھەڵبژاردن دابەش کراوە و ئەو دابەشکارییە گۆڕانکاری نوێی دەبێت بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان".
قائید میرۆ




