پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال دەڵێت، "مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە."
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/10/2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ له یادی كۆچى سەرۆك مام جەلالدا بە ڕێزەوە یادی خەبات و تێكوشانیان بۆ ھێنانەدی مافەكانی گەلانی عیراق و گەلی كوردستان بەتایبەتی دەكەینەوە.
ڕاشیگه‌یاندووه: مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە. یادەوەریتان بەخێر و گیانتان شاد.




