٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەعفەر ئێمینکی: هەموو لایەنەکانی شنگال هەست بە ستەم دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-PKD.info- سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پەکەکە دەگاتە سزای یاسایی خۆی و کەسیش وەک پارتی و بارزانی لە خەمی شنگالدا نییە.

جەعفەر ئێمینکی، سەرپەرشتیاری بانگەشەی پارتی لە نەینەوا، ڕایگەیاند: "ڕێگرییەکانی پەکەکە پێشێلکاریی گەورەی یاسایی و دەستوورین، خەڵکی شنگال شایستەی ژیانێکی باشترن، نەک ڕێگری، پەکەکە زۆری بەسەر خەڵکی شنگال هێناوە و ئەگەر شنگال نەکرێتە شوێن و نموونەی پێکەوەژیان، ئەوە دەبێت چی دیکەیان بەسەر بێنن، ئەگەر پەکەکە یەک شەهیدی بۆ شنگال بەخشیوە، ئەوە پارتی هەزار شەهیدی بەخشیوە بۆ پاراستن و ئازادکردنی شنگال.''

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "هەتا پارتی و بارزانی نەچوون، شنگال ئازاد نەکرا، سەرۆک بارزانی دوو مانگ لەناو پشتی ئۆتۆمبێڵ دەخەوت، هەمووی لەپێناو ئازادکردنی شنگال، ئەوە ناکەینە منەت، بەڵام هیچ کەس و لایەنێک وەک پارتی لە خەمی شنگال و شنگالییەکاندا نییە.''

جەعفەر ئێمینکی ئاشکرای کرد: "خۆسەپاندن و بەرەڵڵایی، پێچەوانەی یاسایە و هەموو لایەنەکانی نێو شنگال هەست بە ستەم دەکەن، نەک پارتی بەتەنیا، پەکەکە چووەتە شنگال وێرانی کردووە، چووەتە قامیشلۆ کێشەی ناوەتەوە، لە مەخموورە هەر کێشەیە، بۆیە پەکەکە دەگاتە سزای یاساییی خۆی.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار