٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشتی کۆچەر: پارتی هەر دەگەڕێتەوە شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە ڕێگای سنونێ و شەرفەندینیان بە ڕووی ئەندامان و لایەنگرانی پارتیدا داخست بۆ بانگەشە و، بەرپرسی لقی شنگالیش دەڵێت، ''ڕۆژانی داهاتوو دەگەڕێینەوە شنگال.''

ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی 17ی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێگریی پەکەکە لە بانگەشەی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پارتی حزبی ڕاستەقینەی کوردستانە و مەرجەع و سەرکردایەتیی خۆی هەیە، پەکەکە چەندین ساڵە ڕێگرە لە دەڤەری شنگال و بەپێی یاسا کاندیدەکانمان مافی ئەوەیان هەیە لە هەموو شوێنێک بانگەشە بکەن، هەر دوێنێ خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر لە شنگال بوون و پەکەکە هیچ ڕێگرییەکی نەکرد.''

بەرپرسی لقی شنگال دەشڵێت: "ڕۆژانی داهاتوو پارتی بە سەربەرزییەوە دەگەڕێتەوە شنگال و ئێمە ڕەوشی شنگال ئاسایی دەکەینەوە و ئاوەدانیشی دەکەینەوە.''

ئاشتی کۆچەر ڕوونی کردەوە: "پێشتر هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگالەوە ڕێک کەوتوون، بەداخەوە پەکەکە و حەشدی شەعبی ڕێگرن لە ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال، ئەمڕۆش هەماهەنگی هەبووە لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ بانگەشەی پارتی لە شەرفەدین، بەڵام پەکەکە بووەتە جاشی حەشد و ئێمەش نامانەوێت خوێن بڕێژرێت.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار