٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجان: بۆ ئایندەیەکی گەشتر دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- گەنجانی ھەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بۆ ئەوەی ئایندەیەکی ڕووناک و گەشترمان ھەبێت و کوردستان زیاتر ئاوەدان بکرێتەوە، دەنگی ئێمە بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

میللەت سلێمان، گەنجێکی کوردە و پیشەی فەرمانبەرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتێکی دوورودرێژی کردووە و قوربانیی زۆری داوە و خەڵکی ئێمە نەھامەتیی زۆریان چەشتووە، بۆیە ئێستا کە ئەو ئازادی و ئارامی و ئاوەدانییە لە سایەی پارتییەوە بەدی ھاتووە، ئێمە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی گەشتر و ڕووناکترمان ھەبێت و کوردستان زیاتر ئاوەدان بکرێتەوە.''

خەدیجە عومەر، قوتابیی زانکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی کردەوە: ''پارتی، واتا کوردستان و ئەوەی خزمەتی کوردستانی کردووە و ئەو ئاوەدانییەی بەدی ھاتووە لە سایەی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە بۆ ئەوەی کوردستان ئاوەدانتر و خۆشتر بێت و خزمەتی زیاتری بکرێت و لە داھاتوو کوردستان ببێتە نموونەیەکی جوانی ناوچەکە و داھاتوومان زۆر لە ئێستا باشتر بێت، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، چونکە تاکە حزبە بتوانێت خەونی ئێمە بەدی بێنێت.''

خالد محەمەد، گەنجێکی تازەپێگەیشتووی کاسپکارە و مافی دەنگدانی ھەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوە کرد: ''لەوەتەی بیرمان دێت هەموو ئەندامانی خانەوادەکەمان ھەر دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، چونکە پارتی حزبێکی نەتەوەیییە و خزمەتی خەڵک دەکات و کار دەکات بۆ ئەوەی مافی کورد بەدەست بێنێت و ببێتە دواڕۆژی میللەتی کورد، چونکە ئەوەی بتوانێت مافی کورد بەدەست بێنێت، تەنھا پارتییە و دەنگی ئێمە تەنھا بۆ پارتییە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار