٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دەنگدەرانی سنووری خەبات دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن"

سەرچاوە: KDP.info

خەبات -KDP.info- دەنگدەرانی سنووری قەزای خەبات دەنگیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تەنیا پارتییە لە کاتی تەنگانەدا شان دەداتە بەر قەیرانەکان و کار بۆ پاراستنی کوردستان دەکات.

فارووق ئەحمەد، دانیشتووی سنووری قەزای خەبات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی لە ڕابردوودا قوربانیی زۆری بەخشیوە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی لێ بەرھەم ھاتووە، ھۆکاری دەنگدانی من بۆ پارتی بۆ مێژووی خەباتی پارتی دەگەڕێتەوە، ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی و ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی، گەواھیی خەباتی پارتین بۆ گەیشتن بە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان، کە ئەویش دەوڵەتی سەربەخۆیە، بۆیە دەنگم بۆ پارتییە و پارتی خەونی گەورەی ئێمە بەدی دێنێت.''

موڕسل ئەسعەدیش پێی وایە، دەنگدان بە پارتی، بە مانای پاشەڕۆژێکی پرشنگدارە بۆ ئێمەی گەلی کوردستان و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر گوتی: "ئێمە دەنگ بە لایەنێک دەدەین کە دڵنیاین بەرگری لە مافەکانمان دەکات و درێغی ناکات لە بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر، دەنگم بۆ پارتییە و ھەر پارتییشە لە کاتی تەنگانەدا شانی داوەتە بەر قەیرانەکان و لە کاتی ئاساییدا جێدەستی لە ئاوەدانیدا دیارە.''

سەفین ستار، قوتابیی زانکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دەنگدان بە حزبێک کە ٧٥ ساڵ خەباتی ھەیە سەربەرزییە بۆ ئێمەی دەنگدەر، ئەوانەی پێشتر بە ناوی جیاوازەوە خەڵک دەنگی پێ دان، عاقیبەتیان باش دەرنەچوو، خەڵکی کوردستان زۆر لایەنی تاقی کردووەتەوە، ئەوەی جێی ئومێدە، تەنیا پارتییە و دەنگم بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار