لە گەرمیان ٧٠٠ كەس پەیوەندییان بە ریزەكانی پارتییەوە كرد

گەرمیان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان گوتی، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ٧٠٠ كەس پەیوەندییان بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و لە ئێستادا دەستیان بە بانگەشە بۆ پارتی كردووە.
ئەكرەم ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ٧٠٠ كەسی لایەنێك پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد، كە بارەگاكانی ئەو لایەنەیان بەڕێوە دەبرد و ئێستاش ئۆفیسێكیان بۆ كراوەتەوە و دەستیان بە بانگەشە بۆ پارتی كردووە، ئێستاش بارەگاكانی پێشووی لایەنەكە كەسی تێدا نەماوە و ھەموویان بوونەتە پارتی.
ساڵح باسی لەوەش كرد: "ئەو كەسانە لە رزگاری و كەلار پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و ئێمەش پێشوازییەكی گەرممان لێ كردوون و سەرقاڵی كاری خۆیانن".
بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی گوتیشی: "دۆخی پارتی لە ناوچەكەدا زۆر باشە و پێشوازیەكی زۆر باشمان لێ دەكرێت و جەماوەری پارتیش لە ناوچەكە بەردەوام لە زیادبووندایە".
بڵند ئیبراھیم




