٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شرۆڤەکارێکی عەرەب: ھەرێم نموونەی پێشکەوتنە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شرۆڤەكارێكی سیاسیی دیاری عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازیی ئایینی و مەزهەبی، پەناگەیەكی ئارامە بۆ هەموو عێراقییەكان. دەشڵێ، شوێنی جیۆسیاسیی هەرێمی كوردستان زۆر ستراتیژییە، چونكە سنووری هاوبەشی لەگەڵ چەندین وڵاتی كاریگەر هەیە و شوێنێكی دیاری ئابوورییشە بۆ بازرگانی.

تاریق نیعمەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەرێمی كوردستان، بەبێ جیاوازیی ئایینی و مەزهەبی، پەناگەیەكی ئارامە بۆ هەموو عێراقییەكان، هەرێمێكی پێشكەوتووە زۆریش، كە سەرباری ئاڵۆزیی ڕەوشی سیاسیی عێراق، ھەرێم نموونەی پێشكەوتنە".

نیعمەت گوتیشی: "وڵاتانی جیهان ھەریەكەیان بە شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ قەزیەی كوردی دەكەن و هەڵوێستێكی نیمچە تەوافوقییان هەیە لەسەری كوردی، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەوەیە كە دەبێ كورد ستراتیژییەكی درێژخایەنی هەبێت لەگەڵ ئەمەریكا، چونكە ئێستا ئەمەریكا ‌هێدی هێدی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەكشێنێتەوە".

ناوبراو ئاماژەشی دا: "سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی كورد، لەم ساڵانەی كۆتاییدا بە گشتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناكۆكییە ئیقلیمییەكاندا سیاسەتێكی پراگماتیكیی گەورەیان نیشان داوە، ئەمەش بووە هۆكار كە هەرێمی كوردستان بتوانێت لە ئاستێكی ماقووڵدا سەربەخۆیی و ئارامیی خۆی بپارێزێت، بەڵام كوردستان لە بەردەم گۆڕانگارییە نێَوخۆیی و دەرەكییەكانە، ئەوەی پێویستە هەرێمی كوردستان لەم كاتەدا نیگای خۆی بخاتە سەر كێشە نێوخۆییەكانی، چونكە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، پێویستە هەرێمی كوردستان بە چاكسازییە داراییەكان ئابوورییەكی جێگیری هەبێت، لە نێوخۆشدا ئەم ڕیفۆرمانە دەبنە هۆكاری ئەوەی كە مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان نەمێنێت، چونكە دوای ڕیفراندۆم چەندین وڵات و بەغدا توانییان كێشە بۆ هەرێـمی كوردستان دروست بكەن، بۆیە دەبێ كورد ئەو كارە بكات بۆ ئەوەی كاریگەریی سیاسی و ئابووریی چەندین وڵات كەم ببێتەوە".

دەشڵێ: "پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا هاوپەیمانێكی گرنگی هێزە هاوپەیمانەكان بوو، بۆ ئەمەریكا هاوپەیمانێكی ئەمنی و خاوەن گرنگییەكی زۆریش بوون، ئێستاش هێزەكانی ئەمەریكا هەر هەن، كورد لەگەڵ ئەوەی پێویستە لەگەڵ ئەمەریكا ھەر ھاوپەیمان بێت، پێویستە هەمیشەش پشت بە خۆیان ببەستن".

 

كـاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار