ئەم هەفتەیە بارەگای لیژنەی ناوچەی سەرگەڕان دەکرێتهوه

قەرەچوغ-KDP.info- بڕیارە ئەم هەفتەیە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە شارەدێی سەرگەڕان بەڕێوە بچێت و بەرپرسی لقی قەرەچوغی پارتیش دەڵێ، بە ئاڵای کوردستان و ھێزی پێشمەرگەوە دەگەڕێینەوە سەرگەڕان و بانگەشە دەکەین.
کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچوخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتیمان کردەوە و بانگەشەی پارتی لە مەخموور دەستی پێکرد، ئەم هەفتەیە بارەگای لیژنەی ناوچەی سەرگەڕانیش دەکەینەوە و بە ئامادەبوون و گەڕانەوەی پێشمەرگە پارتی بارەگای لە سەرگەڕان دەکاتەوە".
بەرپرسەکەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بانگەشەی پارتی لە ناوچەکانی سەر بە قەزای مەخموور و ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز، بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی پێکردووە و ئەم هەفتەیە کەرنەڤالی بانگەشەی پارتی بۆ ناساندنی کاندیدانمان لە سەرگەڕان بەڕێوە دەچێت".
عەبدوڵڵا گوتیشی: "پارتی بە ھێزەوە بانگەشە لەو ناوچانە بەڕێوە دەبات و ھەموو ھەوڵێکیش بۆ سەرخستنی کاندیدانی پارتی دەدەین، خەڵکی ئەو ناوچانەش پێشوازی لە بانگەشەی پارتی دەکەن و ئومێدمان زۆرە دەنگی پارتی زیاد بکات".
قائید میرۆ




