کاندیدى پارتى له ڕاپه‌ڕین: خه‌ڵکى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ڕوویان له پارتییه

سلێمانی-KDP.info- کاندیدێکى پارتى له بازنه‌ى 4ی سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌وله‌ویه‌تى کارى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى کوردستانێکى به‌هێز و خۆشگوزەرا‌ن و ئاوه‌دان و ئابوورییه‌کى پێشکه‌وتوو و پاراستنى مافه ده‌ستوورییه‌کانى هاووڵاتییان له به‌غدا دانراوە و، بێگومان هه‌رکاندیدێکیش به‌رنامه و کارنامه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه که هه‌مووى به شێوه‌یه‌کى گشتى له چوارچێوه‌ى ئه‌و ستراتیج و ئامانجه‌دایه که پارتى هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامەزراندنییەوە بڕواى پێى هه‌بووه.
ناسکه عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵ، کاندیدى ژماره 30ى بازنه‌ى چوارى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "خه‌ڵکى سنوورى ڕاپه‌ڕین، خه‌ڵکێکى ماندوون و ناوچه‌که له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عسدا دووچارى ڕاگواستن و شاڵاوى ئه‌نفال بووه‌ته‌وه و هێشتا ئاسه‌وارى ئه‌و کاره‌ساته به‌سه‌ر شوێنه‌وار و جوگرافیاى ناوچه‌که‌وە به‌ڕوونى دیاره، بۆیە به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌کانى ئه‌نفال و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ماددى و مه‌عنه‌ویى که‌سوکارى قوربانیان له ئه‌وله‌ویه‌تى کارم ده‌بێت، خزمه‌تکردنى جووتیاران و بووژانه‌وه‌ى زه‌ویى کشتوکاڵى و پرۆژه گه‌شتیارییه‌کان و به نێوده‌وڵەتیکردنى مه‌رزى کێلێ، هێڵى تایبه‌تى کارنامه‌که‌ى به‌نده‌ن".
گوتیشى: "تا ئێستا پارتى له سنووره‌که هیچ نوێنه‌رێکى نه‌بووه له په‌رله‌مانى عێراق، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واوى لایه‌نه‌کان نوێنه‌رێک یان دووانیان هه‌بووه له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئەوەش، ناوچه‌که نه‌ک پێشکه‌وتنى به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵکوو بووه به چه‌قى ململانێى سیاسى و خزمه‌تگوزرایییه سه‌ره‌تاییه‌کانى تا ئێستا وه‌ک پێویست نین، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له کابینه‌ى نۆیه‌مدا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى گرنگى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، با ئه‌م جاره خه‌ڵکى ناوچه‌که ده‌نگ به ئێمه بدەن و دڵنیا بن خزمه‌تکاریان ده‌بین".
کاندیده‌که‌ی پارتى له ڕانیه و قه‌زا و گونده‌کانى ده‌وربه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێمه وه‌ک پارتى دیموکراتى کوردستان خاوه‌نى به‌ڵێنى خۆمان بووین، مێژووى پارتى شاهێده، بۆیە ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵییه به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى چین و توێژه‌کانە کە ڕوویان له پارتییه و مه‌به‌ستیانه و ده‌یانه‌وێت کاندیدى پارتى بچێته به‌غدا، چونکه لایان ڕوونه کە به‌هێزیى پارتى، واته به‌هێزیى کوردستان و ئاوادانیى زیاتر له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین".
ئێستا ناسکه عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵ، به ژماره 30 له بازنه‌ى چوارى سلێمانى، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




